به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ستایشی ھەڵوێستی سیاسی، جەماوەری و دینیی عێراقییەکانی کرد لە مەڕ دژایەتی کردن لەگەڵ کۆبوونەوەی زایونیستییەکەی شاری ھەولێرو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنی زایونی و سوپاسبێژی ئەو ھەنگاوە دادەڤانییەش بوو کە لە عێراق دا دژی بەڕێوەبەرانی دانیشتنەکە ھەڵگیراوە.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەو ھەنگاوەی دەوڵەتی عێراق دەربڕی ڕوانگەو وریایی بەرچاوی گەلی عێراق و چین و باڵە سیاسییەکان و ھەڵوێستی دژی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییە.
ڕۆژی ھەینی کۆنفرانسێک لە شاری ھەولێردا بۆ داکۆکی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بەرپا کرا کە ناڕەزامەندیی خەڵک و کاردانەوەی توندی کەسایەتییە سیاسی و ئایینزاییەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە.
342/